به‌رپرسانی ئه‌مریکایی ڕایانگه‌یاندووه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، کۆنگره‌ی له به‌رنامه‌ی فرۆشتنی چه‌کوچۆڵی نوێ به بڕی ٨ میلیارد دۆلار به ئیسرائیل ئاگادار کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکاییانه ڕایانگه‌یاندووه: "به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه، به‌شێک له‌و چه‌کوچۆڵانه ده‌توانین له پاشه‌که‌وتی هه‌نووکه‌یمان دابین بکه‌ین و به‌شێکی زۆری دیکه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا ڕاده‌ست ده‌که‌ین".
هه‌واڵده‌ریی ئاکسیوس له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌و زانیارییانه نافه‌رمین و به واتای پێشفرۆشی چه‌کوچۆڵ نین؛ ڕێبه‌رانی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارلەمانی نوێنه‌ران یان کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سێنا ده‌توانیت به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتننامه و مامه‌ڵه‌یه بکات".
ئه‌و چه‌کوچۆڵانه‌ی ئه‌مریکا به ئیسرائیلی ده‌فرۆشێت بریتین له: مووشه‌کی کورتمه‌ودای هه‌وا به هه‌وا بۆ به‌رگریی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ئاسمانییه‌کان، گوللـه تۆپی تۆپخانه‌یی ١٥٥ میلی میتری بۆ ئامانجه دووره‌کان، مووشه‌کی ئه‌ی جی ئێم ـ ١١٤ هێل فایر، بۆمبی ٥٠٠ پۆندی و چه‌ندین چه‌کی دیکه.
ئه‌م ڕێککه‌وتننامه نوێیه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریکا له کاتێکدایه که ده‌وڵه‌تی بایدێن له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی نیگه‌رانی له کوژرانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، فرۆشتنی بۆمبی ٢ هه‌زار پۆندی به ئیسرائیلی ڕاگرتبوو به‌ڵام له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی لابردووه و له بڕیاری پێشووتری خۆی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له دوای هێرشی گرووپی حه‌ماس بۆ باشووری ئیسرائیل ده‌ستی پێ کرد که به وته‌ی هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئیسرائیل ١٢٠٠ که‌س به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٥١ که‌سیش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به بارمته گیران.