ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، دایە خەدیجە مەقدووری، دایکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
دایە خەدیجە خەڵکی ئاوایی سەیدوەی جەمیان لە بۆکان بوو.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی عەلی شەهابی لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٦ لە سەیداوێ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە ساڵی ٦٩ دا لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە شوێنێک بە ناوی پیرچۆپان لە ناوچەی سەقز، شەهید بووە.
ماڵی دایە خەدیجە هەمیشە جێگای حەسانەوەی پێشمەرگە بوو و دوای شەهیدبوونی کوڕەکەی زیاتر حیزبەکەی خۆش دەویست و ئاوات و ئارەزووی وەدیهاتنی ئامانجەکانی کورەکەی بوو کە ئەویش ئازادی کوردستان بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.