کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی دڵسۆز و حیزبدۆست لە ناوچەی مەرگەوەڕ

12:07 - 16 بەفرانبار 2724

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، کاک محەممەد محەممەدپووری کەسێکی دڵسۆز و حیزبدۆست و کوڕی شەهید ساڵح محەممەدپووری خەڵکی گوندی ژاراوێ سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد کەسێکی خەڵکی بوو و هەردەم بە خەم و ئازارەکانی خەڵکەکەی ماندوو بوو، گەورەترین خۆشەویستی کوردستان و کورد بوو و هەموو کات لەلایەن ڕێژیمەوە لە ژێر چاوەدێریدا بوو.

ناوبراو ساڵی ٧٥ هەتا ٧٦ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبی دێموکرات لە لایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.

ساڵح محەمەدپووری باوکی کاک محەممەد ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.