کاوه ئاهه‌نگه‌ری: نه‌بوونی پێناسه‌یه‌کی گشتیی له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ جۆراوجۆری ئایینی، زاراوه‌کان و دابه‌شبوونی خاکی کورده‌کان به سه‌ر چوار جوغرافیای سیاسی‌دا دەگەڕێتەوە
دیمانە: شەهرام سوبحانی
ئاماژه: شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ست به هۆگربوون به خاک، کۆمه‌ڵگە، به‌هاکان و ئیدۆلۆژییه‌کی هاوبه‌ش له نێوان تاکه‌کان بیچم ده‌گرێت که به‌پێی تێپه‌ڕبوونی کات به‌هۆی چه‌ندین هۆکاره‌وه خۆی ده‌نوێنێت. ده‌توانین له‌و هۆکارانه ئاماژه به زمان، که‌لتوور و نه‌ریته هاوبه‌شه‌کان بکه‌ین که له کۆتاییدا هه‌ست به به‌ستراوه‌یی و وه‌فاداریی به خاک بکه‌ن و هه‌روه‌ها له هاوپێوه‌ندی، یه‌کگرتوویی، یه‌کیه‌تیی و به‌هێزکردنی به‌ها و بیرۆکه هاوبه‌شه‌کان له کۆمه‌ڵگەیه‌کدا کارا بکرێنه‌وه. له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ پرسیارگه‌لێک وه‌کوو؛ شوناس چییه؟ و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی چۆن بیچم ده‌گرێت؟ داگیرکه‌رانی کوردستان له چ ڕێگه‌یه‌که‌وه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کان ده‌ده‌ن؟ بۆچی ئێمه‌ی وەک نەتەوەی کورده هه‌تا ئێستا پێناسه‌یه‌کی گشتیمان له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه تاکوو له ئاکامدا یه‌کیه‌تیی و هاوپێوه‌ندی نێوان ڕه‌وته سیاسییه‌کانی کوردستان مسۆگه‌ر بکات؟ ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه و بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه وتووێژێکمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری، شرۆڤه‌کاری سیاسی.
کاک کاوه سپاس له‌وه‌ی بۆ به‌شداریی له‌م وتووێژه‌دا ئاماده‌یی خۆتان ده‌ربڕی سه‌ره‌تای وتووێژه به‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین، شوناس چییه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی چۆن بیچم ده‌گرێت؟
شوناس کۆمه‌ڵێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کان، باوه‌ڕ، تایبه‌تمه‌ندییه که‌سیه‌تییه‌کان، ڕواڵه‌ت و ته‌نانه‌ت واتاییهکانه که تاکێک یان گرووپێک به یه‌کتر ده‌ناسێنێت و له یه‌کتر جیایان ده‌کاته‌وه. شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه جۆراوجۆرییهکه که ڕه‌وتی زه‌مه‌ندا هێما و توخمی پێکهێنه‌ر و شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێک دێنێت. له ڕوانگه‌ی ڕه‌گه‌زناسیی وشه‌وه چه‌مکی"شوناس" له ناوی لاتینیidentitas وه‌رگیراوه که جه‌خت له وێنای زه‌ینی تاکێک له خۆی و "یه‌کسانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه" ده‌کاته‌وه. به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به بوونی وێنایه‌کی زه‌ینی هاوبه‌ش نێوان خه‌ڵکانێک که خاکێکی هاوبه‌شیان هه‌یه، پێناسه ده‌کرێت. شوناس چه‌ندین ڕوانگه و تایبه‌تمه‌ندیی جیاواز وه‌کوو، شوناسی کاری، ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی یان نه‌ژادی، ڕه‌گه‌زی، خوێندن، تۆره‌مه و شوناسی سیاسی و هی دیکه‌ی هه‌یه.
داگیرکه‌رانی کوردستان له چ ڕێگه‌که‌وه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کان" ده‌ده‌ن؟
له یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردوودا داگیرکه‌رانی کوردستان زیاتر له دوو ڕێگه‌ی سه‌خت ئامێر و نه‌رم ئامێره‌وه هه‌وڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی داوه. به‌و واتایه به به‌رهه‌مهێنانه‌وه له بواری که‌لتوورییه‌وه، ده‌یهه‌وێت به ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و په‌ره‌پێدانی که‌لتووری خۆی، له‌سه‌ره‌وه‌بوون و کارابوونی که‌لتوور و شوناسی خۆی به سه‌ر ژینگه‌ی گشتی، تاکه‌کان و منداڵاندا بسه‌پێنێت، به واتایه‌کی دیکه شوناسی خۆیان به‌سه‌ره‌وه‌تر له شوناسی کورد له‌قه‌ڵه‌م داوه. له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی بێبه‌شبوونی شوناس و که‌لتووری کورد له به‌رهه‌مهێنانه‌وه و په‌ره‌پێدان، به تێپه‌ڕبوونی کات نه‌وه و وه‌چه‌کانی داهاتووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یان وا تێگه‌یاندووه باوه‌ڕیان به ناکارامه‌یی و بێ نێوه‌رۆکی شوناس و که‌لتووری خۆیان بکه‌ن. به‌و پێیه له لایه‌ک به به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی ماکی و ئاوه‌زی له پێوه‌ندی به شوناس و هۆکاره که‌لتوورییه ناکوردییه‌کان و له‌لایه‌کی دیکه‌وه داگیرکه‌رانی کوردستان کورده‌کانیان له بواری په‌ره‌پێدان به که‌لتوور، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی بێبه‌ش کردووه و به‌رده‌وامیی ئه‌و سیاسه‌ته بیرۆکه‌ی له‌خۆ بێگانه‌بوون، هه‌ڵاتن له شوناسی خۆیی و ناکارامهییبوونی که‌لتووری کوردی له ژینگه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا زاڵ کردووه.
ئێمه وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌توانین شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌راندا بپارێزین؟
بۆ پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ڕێگه و شێوازی زۆر هه‌یه به‌ڵام پێش له هه‌موو کارێک بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی هه‌ر هه‌وڵێک له‌و بواره‌وه ئه‌رێنی بێت مه‌رجێک هه‌یه، ئه‌ویش بوونی هێمای ڕۆشنبیری، عه‌قڵی و زانستییه به‌نسیبه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردیش دابمه‌زرێت به‌ڵام ستراتیژیی و پلانێکی تۆکمه و گشتگیرمان له‌و بواره‌وه نه‌بێت ئه‌وا سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی کورد بۆ پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورد مسۆگه‌ر و سه‌رکه‌وتوو نابێت. ئه‌گه‌ر وای دابنێین ڕوانگه‌ی عه‌قڵانی و زانستی له‌مه‌ڕ بوونی مه‌ترسی له سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کان هه‌یه، ئه‌وا به باوه‌ڕی من ئه‌و خاڵانه ده‌توانن له هاوکاریی به‌و ڕوانگه گرنگ و شوێندانه‌ر بن یه‌که‌میان: هه‌وڵدان بۆ شکستپێهێنان به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندگه‌را "سهنتهراڵیزم" به مه‌به‌ستی دابینکردنی خودموختاری بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی شوناس و که‌لتووری خۆیان له‌و وڵاته‌دا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و خاڵه له کاتێکدا دێته به‌رباس که هه‌لی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ڕه‌خسا بێت. دووهه‌م: که‌ڵکوه‌رگرتن له که‌ره‌سته‌کانی پێوه‌ندیی هه‌نووکه‌یی بۆ په‌ره‌پێدانی توخمی پێکهێنه‌ری که‌لتووری و شوناسی کوردی، بۆ نموونه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که به‌ستێنێکی باش و به‌که‌ڵکه له‌و باره‌وه. سێهه‌م: پێوه‌ندیی نێوان که‌لتووره جۆراوجۆره‌کانی زاگرۆس که زاراوه و به‌ره‌ی جیاوازی تێدایه. چواره‌م: به‌ڕێوه‌بردنی فێستیواڵ و ڕێوڕه‌سمه هاوبه‌شه‌کان و به‌شداریپێکردنی ته‌واوی ئه‌ندامانێک که شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان تێدایه و له کۆتاییدا ئه‌زموون وه‌رگرتن له مێژووی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له‌و بواره‌وه.
به بڕوای ئێوه حیزبه‌کانی کوردستان له‌و بواره‌وه چ ڕۆڵێکیان بووه؟
حیزبه‌کانی کوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا ناتوانن له ڕێگه‌ی یاساییه‌وه چالاکی بکه‌ن، هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌کان له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دراون بۆیه به‌پێی ئه‌و حیسابه بێت ئیمکانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتی سروشتی و ڕۆژانه‌یان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته گرینگه‌دا نه‌بووه و نییه، به‌ڵام به‌شێک له ئامانجه‌کانی خه‌باتی حیزبه‌کانی کوردستان به که‌لتوور و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گرێ دراوه، پێداگری و ڕه‌چاوکردنی خواستی که‌لتووری و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ته به‌شێکی دانه‌بڕاو له خه‌باتی حیزبه کوردستانییه‌کان. وه‌کوو نموونه زمان که یه‌کێک له کۆڵه‌که بنه‌ڕه‌تییه‌کانی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ستێنی خه‌باتی حیزبه کوردستانییه‌کان به‌تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک دێنێت. ڕێزلێنان و به‌رزڕاگرتنی زمانی کوردی له ڕاستیدا خه‌بات بۆ پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه.
بۆچی هه‌تا ئێستا ئێمه‌ی کورد نه‌مانتوانیوه پێناسه‌یه‌کی گشتیمان له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت تاکوو له ئاکامدا یه‌کیه‌تیی و هاوپێوه‌ندیی نێوان ته‌واوی ڕه‌وته سیاسییه‌کانی کوردستان مسۆگه‌ر بکات؟
پرسیارێکی باشه، هۆکاری ئه‌وه‌ی هاوپێوه‌ندی و یهکیهتییمان نییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی ڕوانگه‌ی و شێوه‌ی تێڕوانینیمان بۆ بابه‌ته‌که. ئه‌گه‌ر هۆکاری ئێمه ئه‌وه‌یه که هه‌تا ئێستا خاوه‌نی ئاوا هاوپێوه‌ندی و یه‌کیه‌تییه‌کی پێویست نین یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ده‌توانین ئاماژه به نه‌بوونی هێما و لێک تێنه‌گه‌یشتنی هاوبه‌شه له کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وروبه‌ر و ده‌ردی هاوبه‌شمانه. شوناسی نه‌ته‌وه‌یی هۆکاری یه‌کیه‌تییه، له ڕاستیدا کۆدی ڕه‌فتاریی و هۆکاری کرده‌وه و دژکرده‌وه‌ی ئێمه‌یه له ژیانی کۆمه‌ڵ و تاکه‌که‌سیدا. ئێمه کاتێک ئاماژه به نه‌بوونی هاوپێوه‌ندی و یه‌کیه‌تیی ده‌که‌ین به واتای ئه‌وه‌یه هێشتا ئێمه ڕێوشوێنی واتایی، هێمایی و ڕه‌فتاریی یهکیهتییمان نییه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پێش هه‌موو شتێک پێویستمان به "پێکه‌وه کارکردن"، له‌گه‌ڵ یه‌ک قسه‌کردن، یه‌کتر ناسینی قووڵ و ورد هه‌یه. له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که شوناسی کوردی کۆمه‌ڵێک جۆراوجۆری و جیاوازیی له‌خۆ ده‌گرێت. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تیی کوردستانی، ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستانیش که‌ره‌سته و ناوه‌ندی پێویستیان بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی دابین نه‌کردووه، بۆیه نه‌بوونی پێناسه‌یه‌کی گشتیی له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان کورده‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ک جۆراوجۆری ئایینی، زاراوه‌یی و دابه‌شبوونی خاکی هاوبه‌شی کورده‌کان به سه‌ر چوار جۆغرافیای سیاسیی بێگانه و ناکوردیدا، له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌بوونی ڕه‌وتێکی به‌هێزی ڕۆشنبیری و ڕێکاری که‌ڵکوه‌رگرتن له که‌ره‌سته پێوه‌ندییه هه‌نووکه‌ییه‌کان به مه‌به‌ستی نزیکیی زۆربه‌ی کورده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و گه‌یشتن به لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له شوناسی هاوبه‌شی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێویستیی ناساندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به منداڵان له چیدایه؟ ئایا ئه‌و هه‌وڵه له جۆغرافیای داگیرکراوی کوردستاندا ڕێگه پێدراوه؟
منداڵانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ران و کاربه‌ده‌ستانی داهاتوون، چۆنیه‌تی په‌روه‌رده و هه‌وڵی ئێمه له ئێستادا بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵانمان له‌و باره‌وه، به‌رهه‌مه‌که‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ریی و چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وان له داهاتوودا خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌گه‌رچی که‌ره‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یی فه‌رمیی وڵاتی ئێران له ڕاستای په‌روه‌رده‌ی سروشتیی شوناسی کورده‌کان نییه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه ده‌رفه‌تگه‌لێک که له سه‌رده‌می دیجیتاڵ و بیری ده‌سکرددا بۆ ئێمه دابین بووه و ده‌توانین به‌شێک له‌و نادادپه‌روه‌ری و پێشێلکراوی مافه‌کانمان قه‌ره‌بوو بکه‌ینه‌وه. بۆیه په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌نێو ماڵدا له ڕێگه‌ی دایک و باوک و بهخستنهڕێی ڕێگه و شێوازی په‌روه‌رده‌یی له‌و بواره‌وه ده‌توانێت به‌شێک له‌و که‌موکۆڕیانه قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
ئێوه وه‌کوو کارناسێکی کۆمه‌ڵناس چ ڕێکارێک بۆ پاراستنی "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی" پێشنیار ده‌که‌ن؟
پێش هه‌موو شتێک ئێمه له هه‌مبه‌ر بوونی شه‌ڕێکی نه‌رم دژی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کان ده‌بێت ئاگا و هوشیار بین، به واتایه‌کی دیکه فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ڕێژیمێکی داگیرکه‌ر له ئێران‌دا له دژایه‌تیکردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورددا خۆی ده‌بینێته‌وه، ڕێوشوێنی که‌لتوور و شوناسی ئه‌و ڕێژیمه به‌ر سه‌ر دوو کۆڵه‌که‌ی شێعه - فارسییه‌وه ڕاوه‌ستاوه. به‌و هۆیه‌وه توانایی پێڕاگه‌یشتن به شوناسێک بێجگه له دوو کۆڵه‌که‌ی شێعه - فارسی بۆ ڕێژیم نه ته‌نیا ڕێگه پێدراو نییه، به‌ڵکوو ده‌توانێت له‌نێوچوونی و کوژرانی به دواوه بێت. به زمانێکی دیکه بره‌ودان به شوناسی شێعه - فارسی به واتای دژه ژه‌هرێکه بۆ مانه‌وه و جێگرکردنی شوناس و که‌لتووری ڕێژیم له زه‌ینی منداڵه‌کانی ئێران له داهاتوودا، هه‌ر بۆیه ڕێژیم گرینگی به شوناسی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه نادات. هه‌ر ئه‌وه‌ی که له پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌م پێ کرد بۆ به‌ڕێخستنی ڕه‌وتێکی ڕۆشنبیریی به‌هێز، خوێندنه‌وه، به‌رهه‌مهێنانه‌وه، خۆنوێکردنه‌وه‌ی سروشتیی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، که‌ڵکوه‌رگرتن له که‌ره‌سته و ئامێری پێوه‌ندییه گشتییه‌کان، که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه و هه‌تا دواتر ده‌توانێت له پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه هه‌ڵبێننه‌وه.
کاک کاوه سپاس له‌وه‌ی کاتتان دانا بۆ ئه‌م وتووێژه
تکایه، سپاس بۆ ئێوه‌یش هاوڕێیانی به‌ڕێز له ڕۆژنامه‌ی کوردستان، سه‌رکه‌وتوو بن.