ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، دایە بەیان عەبدوڵڵانژاد کچی خوالێخۆشبوو سەید محەممەد خەڵکی گوندی سۆرکان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ و دایکی شەهیدێکی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە بەیان بە ناوی واحید دزەیی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستاندا شەهید بووە.
شەهید واحید لە ساڵی ٥٠ی هەتاوی لە سۆرکان لە دایک بووە. ناوبراو ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٧٠ی هەتاوی لەگەڵ چەند هاوڕێی دیکەی لە ناوچەی خاکۆرک بە دەستی هێزەکانی تورکیە شەهید کرا.
تەرمی دایە بەیان لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.