چه‌ند مانگ دوای ده‌رکردنی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی زانست له ده‌وڵه‌تی ڕه‌ئیسی بۆ لابردن و سڕینه‌وه‌ی وانه‌کانی دژی منداڵبوون، وه‌زیری زانست له ده‌وڵه‌تی پزشکییانیش خوازیاری لابردنی ئه‌و وانانه و په‌ره‌پێدان به وانه‌گه‌لێک بوو که جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ریی نێوماڵ ده‌که‌نه‌وه.
حوسێن سیمایی سه‌ڕاف، وه‌زیری زانست له ده‌وڵه‌تی پزشکییان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، له درێژه‌ی سیاسه‌تی هاندانی خه‌ڵک بۆ منداڵبوون و زیاترکردنی حه‌شیمه‌تی ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داواکاریی خۆی بۆ دروستکردنی خه‌وتنگه‌ی خێزانداری و باخچه‌ی ساوایان له زانکۆکان، دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ کرێ ماڵ و وام بۆ خوێندکاران و ئاسانکارییه‌کانی دیکه بۆ خوێندکارانی خیزاندار و خاوه‌ن منداڵ ڕاگه‌یاندووه.
له هه‌مان کاتدا مه‌سعوود گه‌نجی، سه‌رۆکی سندووقی بژێوی خوێندکارانی زانکۆی زانست، باسی له‌وه کردووه له ساڵی ١٤٠١وه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ١٩ میلیارد تمه‌ن پاره به مه‌به‌ستی وام و کرێ ماڵ بۆ خوێندکارانی خێزاندار و خاوه‌ن ماڵ خه‌رج کراوه و بڕیار له ئه‌مساڵیشدا نزیک به ٦٨٠ میلیارد تمه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بکرێت.
وه‌زاره‌تی زانستی ڕێژیم له مانگی بانه‌مه‌ڕدا به‌خشنامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له پێویستیی لابردنی وانه‌کانی دژی منداڵبوون له هه‌موو به‌ش و قۆناغه‌کانی زانکۆ کراوە.
شایانی باسه ئه‌و به‌خشنامه‌یه له ڕاستای جێبه‌جێکردنی "پشتیوانی له بنه‌ماڵه و جەوانیی حه‌شیمه‌تـ"ـه و په‌سه‌ندکردنی یاسای زۆرکردنی حەشیمه‌ت لەسەر ڕاسپارده‌ی عه‌لی خامنه‌یی له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی بووه.