که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٥٠هه‌مین حه‌فته‌ی چالاکیی خۆیدا به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که به په‌یوه‌ستبوونی به‌ندیخانه‌کانی سپیداری ئه‌هواز و ڕامهۆرمۆز، ڕێژه‌ی به‌ندیخانه‌کانی ئه‌ندام له‌م که‌مپه‌ینه گه‌یشته ٣٠ به‌ندیخانه و ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپه‌ینه هه‌روه‌ها له مانگرتن له خواردن به‌رده‌وامن.
له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا به ئاماژه به ساڵوه‌گه‌ڕی خستنەخوارەوەی فڕۆکه ئۆکراینییەکە و ئاماده‌یی بۆ هاوکاریی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه، داوایان لێ کردوون له دژایه‌تییکردنی سزای له‌سێداره‌دان و که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان پشتیوانیان لێ بکه‌ن.
له به‌شێک له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "له نه‌ریتی دێرینه‌ی هه‌موو جیهان ته‌نانه‌ت له کاتی شه‌ڕ و ململانێکانی نێوان دوو نه‌ته‌وه یان دوو وڵات‌دا، حکوومه‌ته‌کان له ڕۆژانی جه‌ژن و بۆنه‌کاندا دۆخی ئاگربه‌ستیان ڕاده‌گه‌یاند و ده‌سه‌ڵاتداران به‌دیلگیراوان و به‌ندکراوانیان ئازاد ده‌کرد به‌ڵام له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی زاڵم و سته‌مگه‌ری ئایینی‌دا، وا دیاره له ڕاستای جیهاندا ناجووڵێته‌وه و ته‌واویه‌تی نه‌ریت و به‌هاکانیان له‌ژێر پێ ناوه و دژهبههاکانیان به‌هادار کردووه".
نووسه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه نووسیویانه: "ئه‌و ڕێژیمه ته‌نیا له ڕۆژی ١٢ی به‌فرانباردا که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ساڵی نوێی زایینی، ٢١ که‌س و له سه‌ره‌تای هه‌مان مانگدا ٨٠ که‌سی له سێداره داوه".
هەتا ئێستا ٣٠ بەندیخانەی: نەغەدە، ورمێ، خۆی، سەڵماس، کامێران، مەریوان، بانە، سەقز، بەندیخانەکانی ئێڤین ''بەندی ژنان، بەندی ٤ و ٨ی پیاوان''، قزڵحەسار ''یەکەکانی ٣ و ٤''، ناوەندیی کەرەج، تاران، ئەراک، خوڕماوا، ئەسەدئاوای ئێسفەهان، شەیبانی ئەهواز، نیزامیی شیراز، بەم، کەهنووج، مەشهەد، قائیمشەهر، لاکان، سپیداری ئه‌هواز، ڕامهۆرمۆز، ڕەشت، ئەردەبێڵ، تەورێز، ته‌به‌س، ڕوودسه‌ر، خوورینی وه‌رامین و دەستگردی ئێسفەهان، پەیوەست بوونە بە کەمپەینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ لەسێدارەدان.