ڕۆژی هەینی ۱٤ی بەفرانبار، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ئەحمەد چەمچەم ناسراو بە ئەحمەدی حەملاوی، خەڵکی ناچەی چۆمی مەجیدخان و دانیشتووی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەد ئەندامی نهێنیی حیزب بوو و ساڵی ٦۳ی هەتاوی دوای کۆکردنەوەی یارمەتیی حیزبی بەداخەوە ئاشکرا بوون و لەگەڵ هاوڕێیەکی گیران و نزیک بە ساڵێک لە چاڵەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بوون و دواتر سەربەرزانە لە زیندان هاتنە دەرێ.
کاک ئەحمەد کەسێکی حیزبی، خۆشەویست و جێگەی متمانە و ڕێزی خەڵک بوو و تا دواساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێبازی حیزب مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری مەهاباد بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.