کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی خوشکی کاک مستەفا هیجری

09:46 - 13 رێبەندان 2724

ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندان، خاتوو ئاسیە هیجری، لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو ئاسیە خوشکی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کچی خوالێخۆشبووان کاک محەممەدئەمین هیجری و خاتوو حەلیمە دانش پەژوو‌ بوو.

تەرمی ناوبراو دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێز کاک مستەفا هیجری و بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.