![](/content/upload/1/news/77599_w920.jpg)
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی١٤٠٣ی هەتاوی، دایە خەدیجە ئاگووشی هاوسەری شەهید محەممەد ڕەسوڵی نەسووری خەڵکی ئاوای ئاتبڵاغی سەربە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد بەهۆی و بەساڵاچویی کۆچی دوایی کرد.
دایە خەدیجە ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست و کەسایەتییەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو، ناوبراو هەتا دواهەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهید محەممەد ڕەسووڵی هاوسەری مایەوە و ئاواتی وەدی هاتنی ئامانجەکانی حیزبە خۆشەویستەکەی بوو.
شەهید محەممەد نەسووری یەکێک لەو کەسانەی ناوچەکە بوو کە وەک هێزی بەرگری بە چەکی خۆی شان بە شانی پێشمەرگەکانی کوردستان بەرگریی لە خاک و نیشتمان دەکرد.
بە داخەوە لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٣٦١ی هەتاوی، لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی سەدیق مەحموودزادە خەڵکی ئاتابڵاغ و محەممەدئەمین ئەمیری لە کاتی هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران شەهید بوون.
تەرمی دایە خەدیجە بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.