![](/content/upload/1/news/77600_w920.jpg)
مورگان ئورتگاس، جێگری ڕاسپێردراوی تایبه‌تیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، له گه‌شتی خۆی بۆ لوبنان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که حیزبۆڵڵا ناتوانێت له دوڵه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا ڕۆڵێکی هه‌بێت.
مورگان ئورتگاس ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان له دوای چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆماری لوبنان، له لێدوانێکدا بۆ هه‌واڵنێران و ڕۆژنامه‌وانان سه‌ره‌ڕای جه‌ختکردنه‌وه له ڕێگریی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی حیزبۆڵڵا له ده‌وڵه‌تی لوبناندا وتی: "بوونی حیزبوڵڵا له ده‌وڵه‌وتی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ ئه‌مریکا هێڵی سووره".
حیزبوڵڵا گرووپێکی نیزامیی تێرۆریستی و یه‌کێک له ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیم له ناوچه‌که‌یه و به‌شێکی گه‌وره له خاکی باشووری لوبنانی له‌ژێر ده‌ستدایه.
ئورتگاس یه‌که‌مین به‌رپرسی باڵای ئه‌مریکایه که دوای هاتنه‌سه‌رکاری دۆناڵد ترامپ و دیارییکردنی جۆزف عه‌ون وه‌کوو سه‌رۆککۆماری لوبنان، سه‌فه‌ری بۆ ئه‌و وڵاته کردووه.
ئه‌و گه‌شته‌ی ئورتگاس له کاتێکدایه که ڕه‌وتی پێکهێنانی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت له لوبناندا گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.
شایانی باسه له لوبناندا دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌پێی پله‌به‌ندی فرقه‌یی دابه‌ش ده‌کرێت.
بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل، گرووپی حیزبوڵڵا له سه‌ر ئه‌وه سوورن که ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی شیعه به‌ده‌ست بێنن و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری په‌کخستنی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی لوبنانه.