ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، کاک عەلی محەممەدی خەڵکی ئاوایی کانی سواران سەر بە شاری سنە و یەکێک لە دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات و بزوتنەوەی کورد کۆچی دوایی کرد.
برایەکی کاک عەلی بەناوی ئەحمەد محەممەدی ساڵی ٦١ لە سنە شەهید بووە.
کاک عەلی بە تاوانی هاوکاریی لەگەڵ حیزبی دێموکرات ماوەی ساڵێک لە چاڵە ڕەشەکانی ڕێژیمی کۆماریی ئیسلامی زیندانی سیاسی بووە، دواتر بۆ ماوەی هەشت ساڵ بۆ شاری کاشان دوور خراوەتەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا لە ئاوایی کانی سواران بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.