
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی میللیی فه‌رانسه بڕیارنامه‌یه‌ک په‌سه‌ند کرا که داوا له ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه و یه‌کیه‌تیی ئورووپا دەکات، سپای پاسدارانی ڕێژیم و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و گرووپه وه‌کوو به‌سیج و هێزی قودس، به‌هۆی پێشێلکردنی جیددی و به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ بخەنە لیستی ڕێکخراوه تێرۆرسیتییه‌کانەوە و وه‌کوو ڕێکخراوه‌یه‌کی تێرۆریستی له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه بکەن.
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی میللیی فه‌رانسه له‌و بڕیارنامه‌دا ئاماژه‌یان به ڕۆڵی سه‌ره‌کیی سپای پاسداران له سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک له دوای کوژرانی ژینا ئه‌مینی له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی کردووه و له دووتوێی ئه‌و بڕیارنامهیەدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که ئه‌و گرووپانه به شێوه‌ی سیستماتیک بۆ سه‌رکوتی دژبه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی خۆیان که‌ڵکیان له توندوتیژی وه‌رگرتووه و به شێوه‌ی به‌ربڵاو مافی شارۆمه‌ندانی خۆیان پێشێل کردووه.
هه‌روه‌ها له‌و بڕیارنامهیەدا باس له هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له دژی ژنان و کچان له ئێران کراوه و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی میللیی فه‌رانسه داوایان له ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه و یه‌کیه‌تیی ئورووپا کردووه هه‌تا گه‌مارۆگه‌لێک له دژی ڕێبه‌رانی ڕێژیم که ڕۆڵیان له پێشێلکردنی مافی بنه‌ڕه‌تیی ژنان و کچانی ئێران‌دا بووه، کارا بکرێت.
سپای پاسدارانی ڕێژیم هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی له ساڵی ١٣٥٨ـەوه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی له سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تییه نێوخۆییه‌کان و په‌ره‌پێدانی نائارامی و ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه‌که‌دا گێڕاوه و له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه وه‌کوو گرووپێکی تێرۆریستی ده‌ناسرێت.