
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان له یه‌کێک له بنکه‌کانی حیزبی دێموکرات ڕێوڕه‌سمێک له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان و به‌شی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ڕێزلێنان له خوێندکارانی ده‌رچووی ساڵه‌کانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و قوتابییانی سه‌رکه‌وتوو له قۆناغی دواناوه‌ندی به‌ڕێوه چوو.
وه‌کوو نه‌ریتی هه‌موو ڕێوڕه‌سمه‌کانی حیزبی دێموکرات سه‌ره‌تا بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان چه‌ند چرکه‌یه‌ک بێده‌نگی ڕاگه‌یه‌ندرا.
پێشکه‌شکاری ڕێوڕه‌سمه‌که "بێگه‌رد خزرپوور" پێناسه‌یه‌کی له ڕۆڵی خوێندکار به گشتی و ئه‌رکی قورستری خوێندکاران و قوتابییانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان کرد.
دواتر په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تیی خوێندکاران و به‌شی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزب له‌لایه‌ن خاتوو مه‌حبووبه ئیبتکاره‌وه خوێندرایه‌وه.
له به‌شێک له‌و په‌یامه‌دا هاتبوو که: "هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه پێشێل ده‌کرێت هه‌تا له شوناس و مافی خۆیان نامۆیان بکه‌ن به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه به‌هۆی چاوکراوه‌یی و هوشیاریی خوێندکارانی کورده‌وه ئه‌و پیلانه‌ی دوژمنان پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه".
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا کاک "حه‌سه‌ن شێخانی" به‌رپرسی ڕێکخراوه دێموکراتیکه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران په‌یامی خۆی خوێنده‌وه.
به‌ڕێز شێخانی له په‌یامه‌که‌یدا باسێکی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر گرنگیی ڕۆڵی خوێندکار له وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان کرد و وتی:"ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی توێژی خوێندکار تێیاندا گرنگی پێ ده‌درێت هیچکات شکست و دۆڕان به خۆیانه‌وه نابینن".
هه‌روه‌ها ناوبراو باسێکی له خوێندکارانی کورد و نێو ڕێزه‌کانی شۆڕش و حیزبی دێموکرات کرد و وتی: "له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی هه‌ستیاری مێژوویی‌دا خوێندکاران ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له شوناس‌خوازیی نه‌ته‌وه‌یی کورد له بزووتنەوەی ٤٦ ـ ٤٧، سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧ و به‌تایبه‌ت شۆڕشی ژینادا گێڕاوه".
کاک حه‌سه‌ن شێخانی له په‌یامه‌که‌یدا پەرژایه سه‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبی دێموکرات هه‌موو کات له هه‌موو قۆناغه‌کانی مێژووی خۆیدا و له ئاسته‌مترین و دژوارترین قۆناغه‌کاندا گرنگییه‌کی تایبه‌تی به خوێندن و پێگه‌یاندنی خوێندکاران و قوتابییانی نێو بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کان داوه".
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاستی خوێندنی منداڵانی نێو شۆڕش و جیاوازیی ئاستی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا، جه‌ماڵ فه‌تحی وتی: "وه‌کوو هه‌موو ساڵێک خوێندکارانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌کانی حیزبی دێموکرات له ئاستێکی باش و به پله‌یه‌کی به‌رزه‌وه توانییان به سه‌رکه‌وتووییه‌وه ئه‌و قۆناغه‌ی خوێندن تێپه‌ڕێنن به‌ڵام جیاوازیی له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنکه و باره‌گاکانی حیزبی دێموکرات کرایه ئامانجی هێرشی مووشه‌کی به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه ڕێژه‌ی هه‌ره زۆر و به‌رچاوی ئه‌و خوێندکار و قوتابییانه له ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤دا له باشترین خوێندکارانی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان بوون".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌یامێک له‌لایه‌ن خوێندکاران و قوتابییانی سه‌رکه‌وتووه ئاماده کرابوو که له‌لایه‌ن "بێریڤان عه‌زیمـ"ـیه‌وه خوێندرایه‌وه و له به‌شێک له په‌یامه‌که‌یاندا ئاماژه به: "بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی سیاسی و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، په‌یوه‌سته به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئاگایی له هه‌موو بوارێک‌دا".
هه‌روه‌ها له بواری چۆنیه‌تیی خزمه‌تکردنی خوێندکاران به دۆزی مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خوێندن له نێو ڕێزه‌کانی شۆڕشدا شاهۆ ئه‌حمه‌دی یه‌کێک له ده‌رچووانی سه‌رکه‌وتووی زانکۆ به کوردکاناڵی ڕاگه‌یاند: "خوێندکار داینه‌مۆی به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگەیه، خوێندکار به‌و زانسته‌ی که هه‌یه‌تی نه‌ک ته‌نیا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تیی خۆی دەبێت به‌ڵکوو ده‌توانێت کاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووی کۆمه‌ڵگە و نه‌ته‌وه‌که‌ی دابنێت، گرنگیی خوێندکار بۆ کۆمه‌ڵگەی دیکه چه‌ند بێت له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا که نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵملێکراوین چه‌ند قات زیاتره و له‌و بواره‌شدا ده‌بێت زانست و تواناییه‌کانمان بخه‌ینه خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان".
له به‌شی کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا خه‌ڵات و ڕێزلێنان له‌لایه‌ن هه‌رکام له به‌ڕێزان: "کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، کاک جه‌ماڵ فه‌تحی، خوشکه خه‌دیجه مه‌عزوور و کاک خالید ده‌روێژه"وه پێشکه‌ش به هه‌موو خوێندکاران و قوتابییانی سه‌رکه‌وتوو کرا.