کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی لاوێکی حیزبی دێموکرات لە کێبڕکێیەکانی "وۆشۆ" لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

12:02 - 13 رێبەندان 2724

کۆمار شێخاڵی، لاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری پیرانشار و کوڕی شێرکۆ شێخاڵی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پلەی دووهەمی کێبەڕکێیەکانی پاڵەوانەتیی "وۆشۆ"ی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنا.

یاریزان کۆمار شێخاڵی بە بەشداریکردنی لە یانەکانی پاڵەوانییەتی لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان کە بە بەشداریی نزیک بە ۲۰۰ کەس و لە چەندین یانەدا بەڕێوەچوون، توانی پلەی دووهەمی ئەم پاڵەوانەتییە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

جێگای ئاماژەیە کە یاریزانانی سەرکەوتوو لەم پاڵەوانەتییەدا بۆ کێبڕکێییەکانی دەرەوی وڵات لە داهاتوودا هەڵبژێردراون.