![](/content/upload/1/news/776551_w920.jpg)
ماڵپه‌ڕه مافی مرۆییه‌کان باسیان له سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان و به‌ندکران به‌سه‌ر هه‌رکام له پژمان سوڵتانی، ڕزگار به‌یگزاده و عه‌لی (سۆران) قاسمی له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن لقی یه‌کی به‌ناو دادگای که‌یفه‌ریی لاوان له ورمێ کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، پژمان سوڵتانی له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی شۆڕشی ژینا "ژن، ژیان، ئازادی" به تۆمه‌تی "کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست" سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی کوردپا، هه‌رکام له ڕزگار به‌یگزاده بابامیری و ٤٧ ساڵه، به ١٥ ساڵ و عه‌لی (سۆران) قاسمی ٢٨ ساڵه، به ١٠ ساڵ و یه‌ک ڕۆژ به‌ندکران به تۆمه‌تی "پاڵپشتیی له کوشتن" سزا دراون.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و سێ به‌ندکراوه له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی ده‌سبه‌سه‌ر کران و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕیژیم له ورمێ ڕاگوێزران و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ هێشتنه‌وه‌یان له ژووری تاکه‌که‌سیدا ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی زۆر دران.
شایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌و چوار مانگه‌دا ئه‌و به‌ندکراوانه له مافی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان و گرتنی پارێزه‌ر بێبه‌ش بوونه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له دۆخی ئه‌و سێ به‌ندکراوه له ماوه‌ی چوار مانگ له ده‌سبه‌سه‌رکرانیان له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم له ورمێ، له ڕێگه‌ی که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌وه به زۆر دانپێدانانی زۆره‌ملێیان لێ وه‌رگیراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کاوه ساڵحی یه‌کێک له به‌شداربووانی ئه‌و دۆسییه به بێ‌تاوان ناسێندراوه و ئازاد کراوه.