ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاک عەلی میرانی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی ناوچەی توورجان و ئاوایی کەرێزەی ئەیووبی سەر بە بۆکان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی کەسایەتییەکی نیشتمانپەرەوەر و حیزبدۆست و خۆشەویست و جێگەی متمانە لەنیو خەڵکی ناوچەکە بوو، ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە و شێعری لە خۆشەویستیی نیشتمان دەوتەوە.
ماڵی ناوبراو لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا بەردەوام جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکانی هێزی عەزیزی یووسفی و هێزی بەیان بوو.
برایەکی کاک عەلی بە ناوی شەهید ڕەسووڵ میرانی لە هێزی بەیان پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەڕێکی نەخوازراو لە قەرەلی شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.