
گرووپی هه‌وڵی هاوبه‌ش ، که له ده‌یان ڕێکخراوی سیاسی و مه‌ده‌نیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکهاتووه به‌بۆنه‌ی ٢٢ ڕێبه‌ندان ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و شۆڕشه له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامییه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند: "له هه‌وڵی پێکهێنانی ئوپۆزسیۆنێکین که فره‌چه‌شنیی کلتووری و سیاسیی خه‌ڵکی ئێران تێیدا ڕه‌نگ بداته‌وه".
له به‌یاننامه‌ی گرووپی هه‌وڵی هاوبه‌ش که ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاو بوویه‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که ئازادی به‌رهه‌می خه‌باتی به ڕێکخراوه‌ییکردن و شوێندانه‌ره و جه‌ختیش له سه‌ر خه‌بات له دژی ڕێژیمی ئیسلامی ته‌نیا به هاوپه‌یمانی و یه‌کگرتوویی زۆرینه‌ی ڕێکخراوه دژبه‌ره‌کان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کراوه‌ته‌وه.
واژۆکه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه باسیان له‌وه کردووه که ٤٦ ساڵه ئێران له‌ژێر چه‌کمه‌ی ڕێژیمی ئیسلامی پاوانخواز، گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ردا گیری خواردووه.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕێژیمێکه که بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی له سه‌ر تێرۆر و توندوتیژی دامه‌زراوه و له فێڵبازیدا مامۆستایه".
ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئێران هیچکات ده‌ستیان له خه‌بات هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌مووکات له گۆڕه‌پانی خه‌باتدا ڕاوه‌ستاون نووسیویانه: "ئه‌و ڕێگه‌یه زۆر ئه‌سته‌م و درێژه به‌ڵام بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌بێت چۆنیه‌تیی هه‌نگاوه کرده‌یی و هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کانمان ده‌سنیشان بکه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه له پێناسه‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی:" ئێمه خوازیاری ئێرانێکین که هاووڵاتییان تێدا که‌رامه‌تی مرۆڤانه‌یان، مافی به‌رابه‌ری و ئازادییان دابین کرابێت".
شایانی باسه له کۆتایی به‌یاننامه‌ی ئه‌و گرووپه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که ئێمه ده‌بێت چاره‌نووسی خۆمان به ده‌ستی خۆمانه‌وه بێت.
گرووپی هه‌وڵی هاوبه‌ش کاری خۆی له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣دا ده‌ست پێ کرد و یه‌که‌مین ئامانجی خۆی وه‌کوو ڕێگه‌چاره‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه له دۆخی سه‌رکوت و هه‌نگاونان بەرەو سازماندانی هێزه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیمی ئیسلامی دیاری کردووه.