![](/content/upload/1/news/77680_w920.jpg)
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، بەرپرسانی سووریە ڕایانگەیەند کە هێزەکانی سووریە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ قاچاخی ماددەی هۆشبەر و چەکوچۆڵ ڕووبەڕووی ئەو گرووپەی سەر بە ڕێژیمی ئیران بوونەتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەرانسە، سەرهەنگ موئەیەدوسەلامە، فەرماندەی ناوچەی ڕۆژئاوای بەشی ئەمنییەتی سنووری سووریە بە هەواڵدەریی فەرمیی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە: "حەفتەی ڕابردوو هێزەکانی سووریە چەند جارێک لەگەڵ قاچاخچییەکانی سەر بە حیزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان و سووریە تێکهەڵچوون".
ناوبراو ڕێژیمی بەشار ئەسەدی بەوە تۆمەتبار کرد کە سنووری سووریە و لوبنانی بە هاوکاریی میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان کردووەتە ڕێڕەوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر؛ هەروەها زیادی کرد: "هێزەکانی ئەرتەشی سووریە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دواییەی خۆیان لەگەڵ هێزەکانی حیزبوڵڵا دەستیان بەسەر تاقیگە و کۆگا و کارگەی بەرهەمهێنان و پاکەتکردنی ماددە هۆشبەرەکاندا و ئامێرەکانی چاپکردنی دراوی ساختە و چەندین باری چەک لە ناوچە سنوورییەکان گرتووە.
لە دوای ڕووخانی ڕێژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی دێسامبری ٢٠٢٤، دەوڵەتی نوێی سووریە بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ لوبنان بەمەبەستی سنووردارکردنی چەک و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هەوڵێکی زۆری داوە.
حیزبوڵڵای لوبنان کە گرنگترین گرووپی نیابەتیی کۆماری ئیسلامییە لە ناوچەکەدا کە بۆ گواستنەوەی چەک و ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی دیکەی گرینگ بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی پشتی بەو ڕێگا قاچاخیانە بەستووە.