![](/content/upload/1/news/77686_w920.jpg)
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی رێبەندان، کەمال کاکەڕەش ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای پیرانشار بۆ شنۆ گیانی لەدەست دا.
ناوبراو سالی ٦١ هەتا ٦٥ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە، ساڵی ٦٦ بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی واز لە پێشمەرگایەتی دێنێ و دەچێتەوە بەڵام دوای ماوەیەکی کورت پێوەندیی تەشکیلاتی دەبەستێتەوە و وەک ئەندامێکی چالاک لەژێر ڕێنوێنییەکانی حیزب درێژە بە ئەرکەکانی دەدا و وەک پێشمەرگەی شار دائیم بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکی پێ ئەسپێردراوی گیان لەسەردەست ئامادە دەبوو.
کاک کەماڵ خۆشەویستی خەڵکی شنۆ، پیرانشار و نەغەدە بوو.
کاک کەمال لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی شنۆ زۆر بوێرانە بەشداریی چالاکانەی بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.