
ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کاک عوسمان سەدەفی ناسراو بە عوسمانی ساڵە حاجی قادری خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز سەر بە مەهاباد لە تەمەنی ٨١ ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عوسمان ئەندامی چالاک و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو، هەروەها لە نێو خەڵکی ناوچەدا کەسێکی خۆشناو بوو. ئەو کاتەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەدا بوون و ماڵی ناوبراو شۆێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو.
ناوبراو تا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بوو بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.
کاک عوسمان ساڵی ١٣٦٩ بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبی دێموکرات دەسبەسەر کرا دواتر لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی ٣ ساڵ زیندانی و ٣٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.