
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەدان، کاک ڕەسووڵ وەلیپوور خەڵکی ئاوایی خەلیفەلیان سەر بە شاری نەغەدە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەهۆیی ڕووداوێکی نەخوازراو کۆچی دوایی کرد .
کاک ڕەسووڵ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە ساڵی ١٣٧٤ بۆ ماوەی نزیک بە ٢ ساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل حیزبی دێموکرات خرایە بەندیخانەی ڕێژیم و ئازار و ئەشکەنجە درا.
کاک ڕەسووڵ تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.
تەرمی ناوبرا لەنێو ئاپۆڕای خەلکی خەلیفەلیان بە خاکی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.