
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، مام حه‌سه‌ن یه‌عقووب باڵخچی ناسراو به "حه‌سه‌نی پووربه‌گمێ" پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خه‌ڵکی شیناوێی پیرانشار به‌هۆی پیری و به‌ساڵاچووییه‌وه له ته‌مه‌نی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک حه‌سه‌ن له دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧دا هاوکات له‌گه‌ڵ براکه‌ی شه‌هید خدر پووربه‌گمێ په‌یوه‌ست بوون به ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکرات و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و له چه‌ندین شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ سپای داگیرکه‌ری ڕێژیمی ئیسلامی‌دا قاره‌مانییه‌تیان نواند.
کاک حه‌سه‌ن هه‌تا ساڵی ١٣٤٧ی هه‌تاوی له ڕێزه‌کانی حیزب‌دا خه‌باتی خۆی درێژه پێدا و دواتر له سه‌ر ئیزنی حیزب گه‌ڕایه‌وه نێوخۆ و هه‌تا دوایین ساتەکانی ژیانی سه‌ربه‌رزانه ژیا و به ڕێبازی حیزبی دێموکرات و ئامانجه‌کانی وه‌فادار مایه‌وه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.