
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی خاتوو حەمایل ڕەنجبەر لەدایکبووی گوندی ''کالیک'' سەر بە ناوچەی شەپیرانی سەڵماس لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خاتوو حەمایل لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، بووەتە ئەندامی حیزبی دێموکرات و لەپێناو سەرکەوتنی بزووتنەوەی کورد و ئامانجی گەلی کورد لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک دەرێغی نەکردووە.
ناوبراو چەندین جار خۆی و بنەماڵەکەی لەلایەن جاش و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خراونەتە بەر لێدان و ئازارەوە و چەندین جار ئەشکەنجەی جەستەیی دراوە و بەو هۆیەوە ناچار بووە شوێنی ماڵ و ژیانی بگۆڕێت.
سەرەڕای ئەو هەموو گوشارانە خاتوو حەمایل دەستی لە هەوڵ و تیکۆشان هەڵ نەگرت و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.