
له ئێران‌دا سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌مهێنانی یه‌ک میلیۆن په‌تاته‌ی زیاده له پێویست، سه‌رۆکی هه‌ر سێ هێزی ده‌سه‌ڵاتداریی ڕێژیم هاورده‌کردنی ٥٠ هه‌زار تۆن په‌تاته‌یان به نرخی ٣٠ هه‌زار تمه‌ن په‌سه‌ند کرد، ئه‌وه له کاتێکدایه که پێشتر نزیک به ٣٠٠ هه‌زار تۆن په‌تاته به نرخی کیلۆیه‌ک ١٥ هه‌زار تمه‌ن هه‌نارده کراوه.
هاورده‌کردنی ئه‌م دواییانه‌ی په‌تاته له ئاکامی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی سێ هێزی ده‌سه‌ڵاتداریی ڕێژیم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی په‌تاته له بازاڕه‌کانی ئێران‌دا بووه و ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌کانی ڕێژیم له ڕێکه‌وتی ٢١ی ڕێبه‌ندان به پشتبه‌ستن به قسه‌کانی غوڵامڕه‌زا نووری قزڵجه وه‌زیری کشتوکاڵی ده‌وڵه‌تی پزشکیان بڵاویان کرده‌وه که سه‌رانی ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌ی ڕێژیم ئیزنیان به ستادی هاوسه‌نگیی بازاڕ داوه که له کاتی زۆر تایبه‌تدا وه‌کوو قه‌یرانی په‌تاته کۆنتڕۆڵی پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
ڕێکه‌وتی ١٠ی ڕێبه‌ندان، ئه‌کبه‌ر فه‌تحی جێگری سه‌رۆکی به‌رنامه داڕێژه‌ر و ئابووریی وه‌زاره‌تی جیهادی کشتوکاڵ ڕێگه‌یان به هاورده‌کردنی ٥٠ هه‌زار تۆن په‌تاته بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕ داوه.
له ١٠ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا په‌تاته له کیلۆی ١٣ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ پاکستان هه‌نارده کراوه و ئێستا له پاکستان و له هه‌مان سنووره‌وه په‌تاته به نرخی ٣٠ هه‌زار تمه‌ن هاورده‌ی ئێران ده‌کرێت.
مه‌سعوود نەمازی، به‌ڕێوه‌به‌ری جیهادی ئیستقلالی ڕێژیم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاورده‌کردنی په‌تاته له پاکستانه‌وه وتی: "په‌تاته له سنووری میرجاوه هاورده ده‌کرێت و هه‌ر کیلۆیه‌کی به ٢٩ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن ده‌فرۆشرێت".
ئه‌وه له کاتێکدایه که ئاماری گومرکی ڕێژیم نیشان ده‌دات که له ١٠ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه په‌تاته‌ی ئێران له هه‌مان سنووره‌وه به کیلۆی ١٣ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن هه‌نارده‌ی پاکستان کراوه.
به‌پێی ئاماری نووسینگه‌ی سه‌وزه و گیا خۆراکییه‌کانی جیهادی کشتوکاڵ، له ساڵی ١٤٠٢ـ١٤٠٣ له ئێران‌دا نزیک به ٥ میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار تۆن په‌تاته به‌رهه‌م هێنراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕه‌زا ڕه‌فیعی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ژووری بازرگانیی هاوبه‌ش له نێوان ئێران و ڕووسیه له مانگی سه‌رماوه‌زدا ڕایگه‌یاند: "به هۆی نه‌بوونی تێکنۆلۆژی چۆنیه‌تیی ڕاگرتن و پێڕاگه‌یشتن، ساڵانه زیاتر له یه‌ک میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تۆن په‌تاته خراپ ده‌بن و فڕێ ده‌درێن".