![](/content/upload/1/news/77705_w920.jpg)
له ٥٨هه‌مین حه‌فته‌ی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان به‌ندکراوانی ٣٥ به‌ندیخانه له ئێران‌دا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کرد و ئه‌و که‌مپه‌ینه وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١وه هه‌تا ئێستا گیانی هه‌زاران که‌سی له ڕێگه‌ی له‌سێداره‌دانه‌وه ستاندووه ڕایانگه‌یاند: "سزای له‌سێداره‌دانی پژمان سوڵتانی به‌ندکراوی سیاسیی کورد و په‌خشان عه‌زیزی مه‌حکووم ده‌که‌ین".
له به‌یاننامه‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا بۆ جارێکی تر به‌نیسبه‌ت که‌ڵکوه‌رگرتنی ڕێژیم له ئێعدام بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هۆشداری درا و نووسیویانه: "له ڕۆژانێکدا که ڕێژیم زیاتر له هه‌موو کاتێک چ له نێوخۆ و چ له‌ده‌ره‌وه له لێواری هه‌ڵدێراندایه و بۆ مانه‌وه و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی ده‌ستی داوه‌ته سه‌رکوت و له‌سێداره‌دان و له ئێستاشدا ئه‌و ڕه‌وته‌ی زیاتر په‌ره پێداوه".
هه‌روه‌ها به‌ندکراوانی ئه‌ندام له‌و که‌مپه‌ینه له‌مه‌ڕ ڕێگری‌کردن له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی ڕایانگه‌یاند: "له هیچ هه‌وڵێک بۆ ڕێگری‌کردن له جینایه‌تی له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی که‌مکاری ناکه‌ین".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "هه‌ر له‌سێداره‌دانێک به‌هایه‌که که خه‌ڵکی ئێران بۆ سه‌رپۆشدانان له‌سه‌ر جینایه‌ته‌کانی ڕێژیمی ده‌یده‌ن، ئێمه بۆ جارێکی تر داوای هاوکاری له ته‌واوی ناوه‌نده مه‌ده‌نی، نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین که هه‌نگاوێکی جیددی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ڕێژیم بگرنه به‌ر".