![](/content/upload/1/news/77716_w920.jpg)
دایکی شه‌هید شه‌هریار محه‌ممه‌دی له شه‌هیدانی شۆڕشی ژینا و یه‌کێک له دایکانی مافویست بانگی به‌ناو دادگای ڕێژیم له شاری بۆکان کرا.
به‌پێی قسه‌کانی میلاد محه‌ممه‌دی برای شه‌هید شه‌هریار محه‌ممه‌دی کە له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوه، مینا سوڵتانی دایکی شه‌هید شه‌هریار به تۆمه‌تی "بانگه‌شه له دژی ڕێژیم"، "بوونی ژنان له ڕێڕه‌وه‌کان و ده‌رکه‌وتن له پێش چاوی خه‌ڵک به بێ حیجاب و سه‌رپۆشی شه‌رعی" له به‌ناو دادگای ڕێژیم له بۆکان‌دا لێپێچینه‌وه‌ی لێ کراوه.
دایه مینا له ڕێکه‌وتی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی به‌ناو دادگای که‌یفه‌ری بۆکانه‌وه ئاگادارنامه‌ی پێگه‌یشتووه.
شه‌هریار محه‌ممه‌دی ٣٠ ساڵه و خه‌ڵکی بۆکان له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی ژینا و له ڕێکه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١دا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له‌و شاره شه‌هید کرا و ته‌رمه‌که‌ی شه‌وانه و به شێوه‌ی نهێنی به خاک سپێردرا.
شایانی باسه لە کاتی شەهیدبوونی شەهید "محەممەد حەسەنزادە"دا، وێنەیەکی شەهریار کە بە ماتەمینی لە لای تەرمی هاوڕێکەی دانیشتبوو بڵاو کرایەوە کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.