![](/content/upload/1/news/77717_w920.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مافی مرۆڤی "چاونیووز" ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "شیلاناوێ" سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی "دیاکۆ خزری"، مامی "شاهۆ خزری"، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی سەرتاسەریی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
چاونیووز بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە کە هێزەکانی ڕێژیم بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو و هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.
شاهۆ خزری تەمەن ٢١ ساڵ لە ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێ کرا و بریندار بوو و بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.