
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ئیسماعیل تەیمووری، کوڕی سێراج خەڵکی گوندی بەردیان لە ناوچەی سۆمای ورمێ بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ئیسماعیل ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بووەتە پێشمەرگە و تا ساڵی ٦١ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا لە پێناو ئازادی و سەربەستیی کوردستان خەباتی کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.