![](/content/upload/1/news/77728_w920.jpg)
له کاتێکدا که وه‌رزشوانانی کوردستان له بواره جۆراوجۆرییه‌کانی وه‌رزشیدا هه‌موو کات توانیویانه له کێبرکێی نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان شانازی و میداڵیای جۆراوجۆر به ده‌ست بهێنن وه‌کوو هه‌میشه له‌گه‌ڵ که‌مته‌رخه‌میی و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسانی ڕێژیم بەرەوڕوو بوونەتەوە.
لەو نێوانه‌دا زیاتر له ٢٠ هه‌زار وه‌رزشوانی شاری بانه و زیاتر له ٢٠٠ وه‌رزشوان له بواری وه‌رزشی کاراته‌وه چالاکی ده‌که‌ن به‌ڵام به‌هۆی کێشەی ماڵی، نه‌بوونی سپۆنسه‌ر و نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پێویست، ئه‌و وه‌رزشوانانه کێشه‌ی زۆریان له سه‌ر ڕێدایه.
په‌یمان ڕه‌حمانی، ڕا‌هێنه‌ری بواری کاراته له بانه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی فه‌رمیی فێدراسیۆنی کاراته، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمی سه‌ر به ڕێژیم وتوویه‌تی: "ئێمه زۆرجار داوامان کردووه که هۆڵی وه‌رزشیی خاوه‌ن و که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ وه‌رزشوانان دابین بکرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه و‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی سپۆ‌نسه‌ری تایبه‌تی و ده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه داوه که به‌بێ پشتیوانییه‌کی ماڵی ناتوانین وه‌رزشوانان بگه‌یه‌نینه ئاستی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌و دۆخه نه ته‌نیا بۆ قاره‌مانانی بواری کاراته به‌ڵکوو وه‌رزشوانانی هه‌موو بواره‌کانی وه‌رزشی له‌و شاره‌دا گرتووه‌ته‌وه.
بابه‌تی هه‌ڵاواردن و نه‌بوونی پشتیوانی له وه‌رزشوانانی کوردستان له ئێران‌دا یەکێک له بابه‌ته گرنگه‌کانه که له‌و نێوانه‌دا ده‌توانین ئاماژه به نه‌بوونی سپۆنسه‌ر له بواری ورزش له کوردستان، سه‌رنجنه‌دان به وه‌رزشوانانی کورد، بێبه‌شبوون له پشتیوانییه ماڵێییه‌کان و وه‌لانانانی وه‌رزشوانانی کورد به‌هۆی گوشاری سیاسییه‌وه بکه‌ین.