کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە کامێران

18:45 - 26 رێبەندان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کاک حەسەن قوربانی، خەڵکی ئاوایی بزوەش و باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا لە شاری کامێران کۆچی دوای کرد.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی هیوا قوربانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥دا لە کۆساڵان شەهید بوو.

هیوا قوربانی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٠ لە ئاوایی بزوەش بوو کە  پاش ڕاگەیاندنی قۆناغی نوێی خەباتی حیزب لەژێر ناوی ڕاسانی ڕۆژهەڵات، لەگەڵ تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی کوردستان و لە شاخی کۆساڵان، لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم شەهید بوو.

کاک حەسەن هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.