کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕێک لەژێر ناوی "کورد و گۆڕانکاری لە پاڵنەرە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە پارلەمانی بریتانیا

18:54 - 26 رێبەندان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١١ی فێوریەی ٢٠٢٥ ) کۆڕێک لەژێر ناوی "کورد و گۆڕانکاری لە پاڵنەرە جیۆپۆلەتیکیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بۆ باس لەسەر پرسی کورد و پاڵنەرە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پارلەمانی بریتانیا بەڕێوە چوو.

کۆمیتە ناوچەی لەندەنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزب لە بریتانیا بەشداری ئەم کۆڕە بوون.

بەشداربووانی پانێلەکان بریتی بوون لە: دوکتۆر کامەران مەتین، دوکتۆر تۆماس جێفری، دوکتۆر ساینم ئەرسەلان و دوکتۆر جانرۆج یەلماس

لەم کۆڕەدا بەڕێز دوکتۆر کامران مەتین مامۆستای زانکۆی ساسێکس بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هاوکات پرسی گرینگیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مافخوازیی نەتەوەی کوردی هێنایە بەر باس. ناوبراو لە باسەکەیدا ئاماژەی بە لەدەستدانی ڕەوایی کۆماری ئیسلامی لە دوای سزا ئابوورییەکان کرد کە ئەمریکا بەسەریدا سەپاندووە.

لە درێژەی پانێلەکەدا، چەن مامۆستای زانکۆی بەشداربووی دیکە وتاری خۆیان پێشکەش کرد.