کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئاسیە هیجری

09:49 - 13 رێبەندان 2724

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئاسیە هیجری، خوشکی بەڕیز کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

وبشر الصابرون الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون.. صدق الله العظیم

پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی بە هۆی کۆچی دوایی دایە ئاسیە هیجری...

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی ئاگادار کراینەوە کە بەداخەوە، دایە ئاسیە هیجری خۆشکی کاک مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد و لە ناو ئاپۆڕای جەماوەری دڵسۆزی ئەم شارە بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

بەم هۆیەوە یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بەڕێز کاک مستەفا هیجری و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزیان و بنەماڵەی ڕێزداریان و خەڵکی تێکۆشەری شاری نەغەدە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەکەین، و لە پەروەردگاری بێ هاوتا ئەپاڕێینەوە بە فیردەوسی بەرین شادی بکات و سەبووری ببەخشێتە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و سڵامەتی بۆ بازماندەگانی کۆچکردوو.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی