![](/content/upload/1/news/77757_w920.jpg)
بەپێێ راپۆرتی چاو نیووز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی"حاجی لەک" سەر بە شاری بۆکان بە ناوی "پەیمان ئیسماعیلپوور"، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیووزی وت: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییە و بە شکاندنی دەرکە و پەنجەرەکانی خانووەکە، بێڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەشی کرد و پەیمانیان بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەر کرد.
هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.