
ئاماره تۆمارکراوه‌کانی بڵاوکراوه‌ی کۆبەشی میللیی پترۆشیمی بۆ یه‌که پترۆشیمییه‌کان نیشان ده‌دات که ده‌وڵه‌تی پزشکییان له ئه‌مساڵدا نرخی گازی بۆ هه‌موو یه‌که پیشه‌ییه‌کان به‌تایبه‌ت پترۆشیمی ٢ و نیو به‌رابه‌ر گران کردووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی کۆبه‌شی میللیی پترۆشیمی، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ئاگادارنامه‌یه‌کی نوێی له‌ژێر ناوی "نرخی نوێی خۆراکی گازی سروشتی" له‌لایه‌ن سه‌عید باغبانی، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنتڕۆڵی به‌رهه‌مهێنانی کۆبه‌شی میللیی پیشه پترۆشیمییه‌کان به ٢٧ یه‌که‌ی ئه‌و پیشه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی سه‌عید باغبانی نرخی گازی خۆراکیی یه‌که پیشه‌ییه‌کان له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا ٤ هه‌زار و ٦٧٠ تمه‌ن بووه و له مانگی به‌فرانباردا گه‌یشتووه‌ته ١٢ هه‌زار و ٧٠٠ تمه‌ن.
شایانی باسه گرانیی نرخی گاز هه‌ر تایبه‌ت به پیشه‌ی پێترۆشیمی نییه و یه‌که پیشه‌ییه‌کانی وه‌کوو پۆڵا و سیمانیشی گرتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌کانی کۆبه‌شی میللیی گازی ڕێژیم یه‌که پیشه‌ییه‌کانی له ئێران‌دا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا کۆتایی مانگی به‌فرانباردا ٤٦ میلیارد میتری چوارگۆشه گازیان به کار هێناوه که نێونجی یه‌ک له سه‌ر پێنجی به‌کارهێنراوی گشتیی وڵاته.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە کەمبوونەوەی گەشەی بەرهەمهێنانی گاز لە ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە ئەم کەمبوونەوە لە ساڵی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
بە وتەی ئەم ئاژانسە گەشەی بەرهەمهێنانی گاز لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی کەمتر لە ٢٪ بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە نێونجیی گەشەی بەرهەمهێنانی گاز لە یەک دەیەی ڕابردوودا ساڵانە زیاتر لە ٥٪ بووە.
ئەم ئاژانسە پێشبینیی ئەوەی کردووە کە دۆخەکە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەرەو خراپتربوون بڕوات و ئەگەری زۆرە کە گەشەی بەرهەمهێنان لەم ساڵەدا تەنیا یەک لە سەد بێت و ئەو یەک لە سەدەشی بۆ بەرنامەی کەمکردنەوەی سووتانی مەشخەڵەکان گەڕاندووەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بانکی جیهانی، ئێران لە ساڵدا تەنیا بە سووتاندنی مەشخەڵی کێڵگە گازییەکان واتا "فلێرینگ"، ٢١ میلیارد میتری سێجێ گاز دەسووتێنێت کە هاوتایە لەگەڵ ٤٠ لەسەدی گازی بەکارهێنراوی یەک ساڵی وڵاتێکی وەک تورکیە.