
له کاتێکدا له ئێران‌دا به میلیۆنان تمه‌ن له پڕۆژه نمایشی و بێ که‌ڵکه‌کاندا خه‌رج ده‌کرێت، دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ژینگه‌یی له کرماشان هه‌روا له چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێکراندان و به گشتی پشتگوێ خراون.
ماڵپه‌ڕی "په‌ره‌نده‌نگه‌ری" تاڵاوی هه‌شیلان و بنکه‌ی کوژاندنه‌وی ئاگری چاڵابه ته‌نیا پێویستی به چه‌ند میلیارد تمه‌ن بوودجه‌یه به‌ڵام ساڵانێکه بوودجەی بۆ دابین نەکراوه.
به‌ڕێوه‌ڕی ژینگه‌ی پارێزگای کرماشان پشتڕاستی کردووه‌ته‌وه که ده‌بێت بوودجه‌ی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه هه‌ر له‌م پارێزگایه‌وه دابین بکرێت به‌ڵام بوودجه‌ی که‌م هۆکاری به ئاکام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و پڕۆژانه‌یه.
ئه‌وه له کاتێکدایه که هه‌ر ساڵێک بوودجه‌ی زه‌به‌لاح بۆ پڕۆژه‌ی بێ که‌ڵک ته‌رخان ده‌کرێت به‌ڵام به‌رپرسانی ڕێژیم له دانی ٧ میلیارد تمه‌ن بۆ ژینگه‌ی کرماشان خۆیان ده‌بوێرن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، بنکه‌ی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری چاڵابه که بڕیار بووه یه‌کێک له گرنگترین ناوه‌نده‌کانی پاراستنی لێڕه‌وار و له‌وه‌ڕگه‌کان له کرماشان بێت هه‌تا ئێستا ٦٠ هه‌تا ٧٠ له‌سه‌د پێشکه‌وتنی نیوه‌کاره‌ی بووه.
ئه‌و بنکه‌یه به شێوه‌ی تایبه‌ت بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی وه‌رزه گه‌رمه‌کان دیاری کراوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و بنکه‌یه له که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی ڕێژیم‌دا ده‌سووتێت و بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ٨ هه‌تا ١٠ میلیارد تمه‌ن پاره‌ی پێویسته به‌ڵام هه‌تا ئێستا دابین نه‌کراوه.