کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی تورجان

18:31 - 27 رێبەندان 2724

ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک جەعفەر دەرویشی، بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.

کاک جەعفەر کوڕی محەممەد دەروێشی، خەڵکی گوندی قاراوای گەورە لە ناوچەی تورجان بوو.

کاک جەعفەر لە تێکۆشەرانی ماندوونەناسی ساڵانی شەست و حەفتای هەتاوی بوو کە خزمەتێکی زۆری بە کادر و پێشمەرگەکانی هێری بەیان و پێشەوا کردبوو.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە و لە هیچ هەوڵێک لەم پێناوەدا درێغی نەکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.