کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرخۆشیی خاتوو ئاسیە هیجری لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات

09:53 - 14 رێبەندان 2724

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشیی خاتوو ئاسیە هیجری، خوشکی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی کاک مستەفا هیجری ،سەدان کەس لە تێکۆشەرانی دێموکرات و ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو. 
لە کۆڕی پرسە و ماتەمینیی خاتوو ئاسیە هیجری‌دا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان بەشدار بوون و لە نزیکەوە هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی هیجری دەربڕی.
هەر لەم پێوەندییەدا، ژمارەیەکی زۆر پەیامی هاوخەمی بە کاک مستەفا هیجری و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات گەیشتوە و بە سەدان کەس لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنی و ناردنی پەیامی سەرەخۆشی، هاوخەمیی خۆیان سەبارەت بە کۆچی دوایی خاتوو ئاسیە دەربڕیوە.
شایانی باسە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بە هەزاران کەس لە خەڵکی کوردستان، لە شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی خۆیان گەیاندووەتە شاری نەغەدە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو ئاسیە هیجری کردووە.