
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند ماڵپه‌ڕ و کاناڵی تێلێگرامی به مه‌به‌ستی دیاریکراو و تایبه‌ت له شاری سه‌قز و له ڕێگه‌ی ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ناوزڕاندن و خه‌وشدارکردنی که‌سایه‌تیی کچان و ژنان و لاوانی شاری سه‌قز و له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵی تێکدانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێک که به ژووری هه‌واڵی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گه‌یشتووه کۆمه‌ڵێک که‌سی نه‌فس نزم و سه‌ر به ناوەندە سەرکەتکەرەکانی ڕێژیم له هه‌وڵێکی دوور له بنه‌ما ئه‌خلاقی و کلتوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، له ڕێگه‌ی چه‌ند ماڵپه‌ڕ و کاناڵی تێلێگرامییه‌وه وێنه و ژماره‌ی کچان و ژنانی شاری سه‌قز بڵاو ده‌که‌نه‌وه و به‌و شێوه‌یه ئامانجی خۆیان له‌مه‌ڕ لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌کان و له کۆتاییدا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌به‌نه پێش.
به‌پێی زانیارییه‌کانی به‌رده‌ست له دژکرده‌وه به‌و دیارده قێزونه‌دا خه‌ڵکی به‌هه‌ڵوێست و لاوانی چاوکراوه‌ی سه‌قز له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به دانانی چه‌ند کاناڵ و ماڵپه‌ڕێک بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سه‌قز و لاوانی ئه‌و شاره‌وه داوا له خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت سه‌قز کراوه نه‌چنه نێو ئه‌و کاناڵ و ماڵپه‌ڕانه و له دانی هه‌ر جۆره زانیاری و شوناسی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان خۆیان ببوێرن.
شایانی باسه پێشتریش له شاره‌کانی شنۆ، پیرانشار، مه‌هاباد و سه‌رده‌شت و چه‌ند شاری دیکه‌ش ئه‌و دیارده ناشیرین و قێزەونه ڕووی داوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ناوه‌ندی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکرات ڕوو به خه‌ڵکی کوردستان لە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣دا ئاگادارییه‌کی بڵاو کردەوە که تێیدا ئاماژه به‌وه درابوو که: "ماوەیەکە چەند کاناڵی تێلێگرامی و چەند پەیجێک لە ئینستاگرام کراونەتەوە و کەسانێکی نەناسراوی گێڕەشێوەن وێنەی خەڵک، بە تایبەتی کچان و ژنانی کوردستان دادەنێن و بە بێ‌ڕێزی و بوختان‌هەڵبەستن هەوڵێ لکەدارکردنی کەسایەتیی ژنانی کوردستان و ئاژاوەنانەوە لە نێو بنەماڵە و کۆمەڵگەی کوردستان دەدەن".
هه‌روه‌ها له‌و ئاگادارییه‌ی ناوه‌ندی ته‌شکیلاتدا هاتبوو که: "بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی بە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتوون؛ دەزگا ئەمنییەتی و ئیتڵاعاتییەکانی ڕێژیم لە پشت ئەم پەیجانەن و وەک دەرکەوتوە هێندێک کەسی سیخوڕ و ساویلکەی نەفس‌نزم بە مەبەستی بێ‌ڕێزی و ئاژاوەنانەوە وێنە و زانیاریی کچان و ژنانیان بۆ دەنێرن و لەو پەیج و کاناڵانەدا بڵاویان دەکەنەوە".