
یه‌کێک له‌و دوو که‌شتییه بارییه‌ی چین که ١٠٠٠ تۆن مادده‌ی کیمیایی پێ بووە که بریتییه له پارچه سه‌ره‌کییه‌کانی دروستکردنی سووته‌مه‌نیی هاژه‌ک بۆ ڕێژیمی ئێران، له ده‌ره‌وه‌ی که‌ناراوی "به‌نده‌رعه‌باس" پاڵووی گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، هاورده‌کردنی یه‌کێک له پارچه سه‌ره‌کییه‌کانی دروستکردنی سووته‌مه‌نیی هاژه‌کەکانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێژیم له هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئاسایی پێش هێرشه وێرانکارانه‌ی ئیسرائیله بۆ سه‌ر بنکه هاژه‌کییه‌کانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن که‌شتی "گۆلبۆن" به ١٠٠٠ تۆن سۆدیۆم پرکلۆراته‌وه له ماوه‌ی سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا له که‌ناراوی تایکانگی وڵاتی چینه‌وه به‌ره‌و که‌ناراوی به‌نده‌رعه‌باس وه‌ڕێ که‌وتووه.
سۆدیۆم پرکلۆرات مادده‌ی پێشه‌کیی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نیی به‌ستووی هاژه‌کە نێوانبڕه‌کانی ڕێژیمه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی سی ئێن ئێن هاورده‌کردنی که‌ره‌سته‌ی دروستکردنی چه‌کوچۆڵ له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه هۆکاره‌که‌ی بۆ شکسته‌کانی ڕێژیم و له‌نێوچوونی ده‌ستوپێوه‌ندی و هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌کوو به‌شار ئه‌سه‌د، حه‌ماس و حیزبوڵڵا له ناوچه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه زانیارییه‌کانی ئورووپا، ئه‌و بارەی مادده کیمیاییەکان ده‌توانێت سووتەمه‌نیی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی نزیک به ٢٦٠ ماتۆڕی ڕاکتی به‌ستوو بۆ هاژه‌کی "خه‌یبه‌رشکێن" یان ٢٠٠ هاژه‌کی بالیستیکی "حاج قاسم" به‌رهه‌م بێنێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چین به‌نیسبه‌ت ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کی نیشان نه‌داوه و ورده‌کاریی زیاتری له‌و بواره‌وه نه‌درکاندووه و دژایه‌تیی خۆی بۆ گه‌مارۆی یه‌کلایه‌نه و تۆمه‌ته بێبنه‌ما له دژی ڕێژیم دووپات کردووەتەوه.
ئه‌مریکا و بریتانیا گه‌مارۆی که‌شتیڕانیان به سه‌ر ڕێژیم‌دا سه‌پاندووه و ئه‌و شیرکه‌تانه‌یان به تۆمه‌تی پشتیوانی له چالاکیی نیزامیی ڕێژیم گه‌مارۆ داوه به‌ڵام چین هه‌ر وه‌ک هاوپه‌یمانی دیپلۆماتیک و ئابووریی ڕێژیم ماوه‌ته‌وه و گه‌مارۆکانی ئه‌مریکای مه‌حکووم کردووه.
شایانی باسه هاژه‌کی خه‌یبه‌رشکێن و حاج قاسم ده‌توانن مه‌ودای ١٤٠٠ هه‌تا ١٤٥٠ کیلۆمیتری ببڕن که ڕێژیم و سپای پاسداران له هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل که‌ڵکیان لێ وه‌رگرت.