
هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه بڵاوی کرده‌وه که لوبنان له دوای هۆشداریی ئیسرائیل و ئه‌مریکا، ڕێگریی له چوونی فڕۆکه ئێرانییه‌کان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌کات و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لێ که‌وتووەته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منییه‌تیی فه‌رانسه له‌مه‌ڕ ڕێگریی به‌رپرسانی لوبنان له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ڕێژیم له فڕۆکه‌خانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری له به‌یرووتی پێته‌ختی لوبنان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مریکا هۆشداریی داوه له ئه‌گه‌ری نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ڕێژیمی ئێران له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت، ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و فڕۆکه‌خانه ده‌کاته ئامانج".
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌تییه‌ی فه‌رانسه، له دوای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا، وه‌زیری کاری لوبنان ڕێگریی له چوونی فڕۆکه‌کانی ڕێژیم بۆ به‌یرووت کردووه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، سه‌ره‌ڕای ڕێگری‌کردن له نیشتنه‌وه‌ی یه‌که‌م فڕۆکه‌ی ڕێژیم له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت، ڕۆژی هه‌ینیش که بڕیار وابوو فڕۆکه‌یه‌کی دیکه له تارانه‌وه به‌ره‌و لوبنان بچێت، له‌سه‌ر داواکاریی لوبنان و هۆشدارییه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه".
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، گرووپی حیزبwڵڵای لوبنان خوازیاری پاشه‌کشێی ده‌وڵه‌تی لوبنان له‌مه‌ڕ بڕیاری ڕێگری‌کردن له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ڕێژیم له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت بووه.
هه‌روه‌ها ڕێژیمی ئێرانیش له ڕۆژی ڕابردوودا مۆڵه‌تی نیشتنه‌وه‌ی به فڕۆکه‌یه‌کی لوبنانی له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تاران نه‌داوه، به‌رپرسانی ڕێژیم له‌و بواره‌وه وتوویانه، ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌ی ئێران نه‌توانێت له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت بنیشێته‌وه ئه‌وا ئێمه‌ش ڕێگه ناده‌ین فڕۆکه‌ی لوبنان له تاران بنیشێته‌وه.