
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سێنتکام ڕایگه‌یاند، له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر سووریه به‌رپرسی باڵای گرووپی تێرۆریستیی "حوڕڕاسه‌دین" سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان کوشتووه.
سێنتکام شه‌وی یه‌کشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: "له ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی ئاسمانیی وردمان کرده سه‌ر باکووری ڕۆژاوای سووریه و به هۆیه‌وه به‌رپرسی باڵای ماڵی و ئاماده‌کارییه‌کانی ڕێکخراوی تێرۆریستیی حوڕڕاسه‌دینمان کرده ئامانج و له‌نێومان برد".
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی سێنتکامدا سه‌ره‌ڕای ئاماژه به ورده‌کاری و شوناسی که‌سی کوژراو، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه کراوەتەوە که له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا به‌شێک له به‌ڵێنییه‌کانی سێنتکام به هاوپشکه‌کانی خۆی له ناوچه‌که له ڕاستای له‌نێوبردن و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کانی جێبه‌جێ کراوە.
گرووپی حوڕڕاسه‌دین له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨‌دا له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه دامه‌زرا و له ساڵی ٢٠١٩دا ئه‌مریکا وه‌کوو گرووپێکی تێرۆریستیی له قه‌ڵه‌می دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ئه‌و گرووپه نزیک به ٣ حه‌فته‌ی ڕابردوو به ئاماژه‌دان به دۆخی نوێی سووریه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا پێشتریش چه‌ند که‌س له ڕێبه‌رانی باڵای ئه‌و گرووپه‌ی وه‌کوو مه‌روان به‌سام عه‌بدولڕه‌ئووف ڕێبه‌ری گشتیی ئه‌و گرووپه و عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌له‌کی به‌رپرسی باڵای نیزامیی ئه‌و گرووپه‌ی کردووه‌ته ئامانج.
مایکێل کوریلا، فه‌رمانده‌ی سێنتکام له ڕاگه‌یەندراوێکی نوێ‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که: "ئێمه بۆ به‌رگریی له وڵاته‌که‌مان، هێزه‌کانی ئامریکا و هاوپشکه‌کانمان له ناوچه‌که له شوێنهه‌ڵگرتنی تێرۆریستان به‌رده‌وامین".