
ئاکۆ مه‌عرووفی ئازه‌ر خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و یه‌كێک له بریندارانی شۆڕشی ژینا بۆ دووهه‌مین جار نه‌شته‌رگه‌ریی چاوی بۆ کرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، ئاکۆ مه‌عرووفی ئازه‌ر به‌هۆی ساڕێژنه‌بوونی نه‌شته‌رگه‌ریی پێشووتر بۆ چاوی، بۆ جاری دووهه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ کرا و هه‌نووکه‌ش به‌شێک له ساچمه‌کانی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له چاویدا ماونه‌ته‌وه و به ته‌واوه‌تی برینی چاوی ساڕ‌ێژ نه‌بووه.
ئاکۆ مه‌عرووفی ئازه‌ر له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی له سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیی هێمنانه‌ی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینادا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه، چه‌ند ساچمه‌یه‌ک به‌ر ده‌موچاوی که‌وت و چاوی ڕاستی بریندار بوو.
ئاکۆ مه‌عرووفی ئازه‌ر ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت زیاتر له ٣٠ی ساچمه به‌ر سینگ، سه‌ر، ده‌ست و چاوی ڕاستی که‌وتووه و زیاتر له سێ جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه.
له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینادا هێزه سه‌رکوتکه‌رکانی ڕێژیم له وڵامی ناڕه‌زایه‌تیی هێمنانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران‌دا له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه و جینایه‌تکارانه ده‌ستیان نه‌پاراست و به سه‌دان که‌سیان شه‌هید و به هه‌زاران که‌سیش بریندار کران.
ژینا ئەمینی" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئێرشادی ڕێژیمەوە لە تاران درایە بەر لێدان و چووبووە کۆما، نیوەڕۆی هەینی ٢٥ی خەرمانان لە نەخۆشخانەی "کەسرای" شاری تاران بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە شه‌هید بوو.
شایانی باسە ژینا ئەمینی لە کاتی دەسبەسەرکران بە باتۆم درابووە بەر لێدان و سەری بە سەختی بریندار ببوو.
ژینا لەدوای گواستنەوەی بۆ گرتنگە، باری تەندروستیی تێک دەچێت و بە ئامبوڵانس دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی "کەسرا" لە تاران و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا شه‌هید ده‌بێت.
شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، دەسپێكی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە کوردستان و ئێران بوو کە تا ئێستاش بە شێوازی جیاواز بەردەوامن.