کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی دێموكراتی كوردستان – ئێران بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

11:16 - 30 رێبەندان 2724

یەکیەتیی دێموكراتی كوردستان – ئێران بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێش هەموو شتێک وەکوو یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان، زۆر پێخۆشحاڵین بە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گرتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەشتان لێ پیرۆز دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حیزبێکی تێکۆشەر و ڕەگداکوتا و لەمێژینەی

ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەن مێژوویەک پڕ لە تێکۆشان و گیانفیداییە بۆ ڕزگاری و

سەربەستیی گەلەکەمان، وەکوو یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ

خەبات و تێکۆشانتان، هەر بەو بۆنەوە هەوڵی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانتان لێ پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ

دەخوازین.

یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان

٢٠٢٥/٢/١٧