
له دۆخی کێشه و قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پیشه‌ی ده‌رمانسازیی له ئێران‌دا وه‌کوو که‌م، گرانی و دابه‌شکردنی دەرمان بێ چاوه‌دێریی دروست، پێشبینی ده‌کرێت نرخی ده‌رمان له ساڵی داهاتوودا ١٥ هه‌تا ٢٠ له‌سه‌د گرانتر ببێت.
به‌پێی پلانی ده‌وڵه‌تی پزشکییان، نرخی ئه‌رزی ده‌وا و ده‌رمان له ٢٨ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌نه‌وه بووته ٣٨ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن.
مه‌یسه‌م که‌ریمی، ڕاوێژکاری سه‌ندیکای که‌ره‌سته‌ی خاوی ده‌رمانیی ڕێژیم وتوویه‌تی: "بەپێی ئاڵوگۆڕه‌ی نرخی ئه‌رزی ده‌رمان، به شێوه‌ی نێونجی نرخی ده‌رمان ١٥ هه‌تا ٢٠ له‌سه‌د له ساڵی داهاتوودا گرانتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له‌مه‌ڕ ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌کانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمان وتوویه‌تی: "گرانبوونی نرخی ده‌رمان نه‌ک هه‌ر گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاد ده‌کات به‌ڵکوو ده‌سپێڕاگه‌یشتنی نه‌خۆشه‌کان به ده‌وا و ده‌رمانی زۆر پێویستیش زۆر ئه‌سته‌متر ده‌کات".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به گرانبوونی نرخی ئه‌رزی ده‌وا و ده‌رمان هۆشداریی جیددیی دا و وتی: "دووباره‌بوونه‌ی سێناریۆکانی ساڵانی ڕابردوو له‌مه‌ڕ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمان، دۆخی ته‌ندروستیی نه‌خۆشه‌کان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هومایون سامه‌یه‌ح نه‌جه‌ف ئابادی، ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ته‌ندروستی و ده‌رمانی مه‌جلیسی ڕێژیم هۆکاری سه‌ره‌کیی کێشه و قه‌یرانی پیشه‌ی ده‌وا و ده‌رمانی بۆ سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵی له دابه‌شکاریی ده‌رمان گه‌ڕانده‌وه".
نه‌جه‌ف ئابادی هه‌روه‌ها وتی: "گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچی له دابه‌شکاریی ده‌رمان بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمانه له بازاڕی ڕه‌شدا".
پیشه‌ی ده‌رمان له ئێران‌دا بۆ به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌کردنی ده‌رمان ساڵانه لانیکه‌م پێویستی به یه‌ک میلیارد و ١٠٠ میلیۆن دۆلاره.
به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ئه‌رزی ده‌رمان و دابه‌زینی به‌های ڕیاڵ، کەرتی ده‌رمان له ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانێکی جیددیی ڕووبه‌ڕوویه و گرانبوونی نرخی ده‌رمان نه‌ک هه‌ر باری ئابووریی گشتیی خه‌ڵک ده‌خاته دۆخێکی ناله‌بارتر به‌ڵکوو کاره‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه.