
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کتێبێکی منداڵان بە ناوی "ئەرێ تۆ دایکی منی؟" لە شاری بۆکان چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبە لە نووسینی "کارلا دیجێس"ە و خاتوو سوێسنە ئیسماعیلنژاد لە زمانی ئینگلیسییەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.
سوێسنە ئیسماعیلنژاد ڕایگەیاندووە کە ئەمە یەکەمین کتێبیەتی کە چاپ و بڵاو کراوەتەوە و هەر بۆیە پێشکەش هەموو منداڵانی کوردستانی کردووە.
خاتوو "مەعسوومە مستەفازادە" کاری نیگارکێشیی بۆ ئەو کتێبە کردووە و هەروەها کاری ڕووبەرگ و پەڕەبەندییەکەی لەلایەن هاوڕێ "چیا سەرسپی"ـیەوە ئەنجام دراوە.
ئەو کتێبە کە بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ٦ ساڵان دەبێت لەلایەن چاپەمەنیی "ئامیار" لە شاری سنە و بە هاوکاریی وەشانخانەی "خۆر" لە شاری بۆکان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
خاتوو سوێسنە ئیسماعیلنژاد لە ساڵی ١٣٩٤وە خاوەنی کتێبفرۆشی و بەرپرسی وەشانخانەی "خۆر" لە شاری بۆکانە و بەرپرسی لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانە .