کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئه‌ڵڵاموراد ڕه‌شتیانی ئه‌کته‌ر و هونه‌رمه‌ندی ناوداری شاری سنه‌ کۆچی دوایی کرد

11:10 - 1 رەشەمه 2724

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندان، ئه‌ڵڵاموراد ڕه‌شتیانی ناسراو به‌ "ئه‌ڵڵا"، هونه‌رمه‌ندی ناوبه‌ده‌ر، ئه‌کته‌ری ناسراو و پارێزه‌ری تایبه‌تی دوکتور قاسملووی نه‌مر به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌ساڵاچووییه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئه‌کته‌ری دیاری دوو فیلمی به‌ناوبانگی کوردی به‌ ناوه‌کانی "آوازهای سرزمین مادی ام"  و "نیوه‌ مانگ" به‌ ده‌رهێنه‌ریی به‌همه‌ن قوبادی بوو.

کاک ئه‌ڵڵاموراد له‌ ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاویدا، له‌ کاتی سه‌ردانی دوکتور قاسملووی نه‌مر بۆ شاری سنه‌ و له‌ کاتی گرتنی میتینگه‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی له‌و شاره‌دا، پارێزه‌ری تایبه‌تی کاک دوکتور بووه‌ و له‌و بواره‌وه خزمه‌تێکی شایانی کردووه‌.

کاک ئه‌ڵڵاموراد هه‌روه‌ها که‌سایه‌تیی قسه‌خۆش و له‌به‌ردڵانی شاری سنه‌ بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.