
له ٥٦ـه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وامبوونی ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له مانگرتن له خواردن و چالاکیی خۆیان، هه‌رکام له به‌ندیخانه‌ی دێزڵاوای کرماشان و به‌ندکراوانی تاوانه ئاساییه‌کانی به‌ندیخانه‌ی لاکان په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان ڕاگه‌یاند و له ئێستادا کۆی به‌ندیخانه‌کانی ئه‌ندام له‌و که‌مپه‌ینه ٣٦ به‌ندیخانه‌یه.
به‌ندکراوانی ئه‌ندام له‌و که‌مپه‌ینه له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسیویانه، سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان، هه‌ر شێوه‌یه‌ک له بێبه‌شکردن له ژیان له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه، جینایه‌ته و به‌رپرسانی ڕێژیمیان وه‌کوو بکوژی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی و هۆکاری مردنی منداڵانی تووشبوو به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌کان له قه‌ڵه‌م دا.
له‌و به‌یاننامه‌یەدا به ئاماژه‌دان به ده‌سبه‌سه‌رکردنی به‌ربڵاوی ناڕازییان له دێهده‌شت جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه: "کۆمه‌ڵگه ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕینێک له دژی بێدادی و سته‌مە".
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا هاتووه: "له مانگی ڕێبه‌نداندا لانیکه‌م ٦٠ پیاو و ٢ ژن له سێداره دراون و ده‌رکردنی سزای له‌سێداره‌دانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دیش له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە له ڕه‌شت پشتڕاست کراوه‌ته‌وه".
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان به ئاماژه‌دان به کوژرانی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی، خوێندکاری زانکۆی تاران، نووسراوه: "ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان گیانله‌ده‌ستدانی بێتاوانانه‌ی ئه‌و خوێندکاره به شێوه‌یه‌کی زۆر گوماناوی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خوێنداکاران و خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌ین و سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له خوێندکارانی ناڕازیی ئه‌و زانکۆیه، داوا له هه‌موو زانکۆکانی ئێران ده‌که‌ین پشتیوانی خۆیان له‌و زانکۆیه ڕابگه‌یه‌نن".
به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه سه‌رکوتی خوێناویی ناڕازییانی خه‌ڵکی دێهده‌شت و ده‌سبه‌سه‌رکردنی ناڕازییانیانی مه‌حکووم کرد و له‌و باره‌وه نووسیویانه: "ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیم سه‌ره‌ڕای ده‌سبه‌سه‌رکردنی به‌ربڵاوی لاوانی ڕاپه‌ڕیو، له چه‌کی گه‌رمیش بۆ ستاندنی ژیان و کوشتاری خه‌ڵک که‌ڵکیان وه‌رگرتووه هه‌تا کۆمه‌ڵگه بترسێنن به‌ڵام کۆمه‌ڵگه ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕینێکه له دژی بێدادی و سته‌م".
له به‌شی پێش کۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "ئێمه له حه‌فته‌ی ڕابردوودا شاهیدی ئه‌وه بووین که بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوانی مه‌حکووم به ئێعدام، له بەردەم ده‌رگای به‌ندیخانه‌کانی ئێڤین و سه‌قز کۆ بوونەوە و له‌و بواره‌وه پێشتیوانیی خه‌ڵکی لێیان جێگای ڕێزه".
هه‌روه‌ها له به‌شی کۆتایی به‌یاننامەکە‌دا باس له‌وه کراوه که ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران له درێژه‌ی پشتیوانییه‌کانیان له ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و سێنفییه‌کان، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ پشتیوانی له که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان، خوازیاری ڕاگرتنی ئەم سزا وه‌حشییانه‌یە له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه بوون.