
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاک عەبدوڵڵا مەلاکی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی قەرەداغی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بەهۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەبدوڵڵا ساڵی ١٣٦٠ هەتا ٦٤ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و هێزی بەرگریدا بووە و خزمەتی بە حیزب و نیشتمانەکەی کردووە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.