
ڕۆژنامه‌ی "هه‌م میهه‌نـ"ـی ڕێژیم ڕاپۆرتێکی ئامارێکی سەبارەت بە هه‌وڵی خۆکوژی له ئێران له ساڵی ١٤٠١دا بڵاو کرده‌وه که نیشان ده‌دات زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌وڵه خۆکوژییه‌کان تایبه‌ت به ژنانی ماڵدار و کرێکارانە و له‌و ساڵه‌دا ژنانی ماڵدار به ٣٢.٨ له‌سه‌د و کرێکاران به ٣٢ له‌سه‌د زیاترین ڕێژه‌ی ئه‌و خۆکوژییانه‌ن که تۆمار کراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی ڕێژیم، له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ئاماری خۆکوژی هه‌ر ساڵه‌وه به‌نیسبه‌ت ساڵی پێشووتریه‌وه ١٠ له‌سه‌د زیادی کردووه.
له گردبوونه‌وه‌ی "سڵامه‌تی ڕه‌وان و میدیا" که ڕۆژی ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ به‌ڕێوه چوو، مسته‌فا موعین، سه‌رۆکی ئه‌و گردبوونه‌وەیە وتبووی: "کاتێک نابه‌رابه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا په‌ره بسێنێت و ده‌رفه‌ته‌کان و سه‌رچاوه‌کان به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش نه‌کرێت، ئاوات و هیواکانی تاکه‌کان به‌دی نه‌یه‌ت ئه‌وا ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌کانی ئه‌و دیاردانه خۆی ده‌ر ده‌خات و له سه‌ر ڕه‌وان و مێشکی کۆمه‌ڵگه شوێندانه‌ری دەبێت و خه‌مۆکی، دڵه‌ڕاوکێ و له ئاکامیشدا لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌دواوه ده‌بێت".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی حه‌مید یه‌عقووبی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پێشگیریی له خۆکوژی، له ساڵی ١٤٠١وه ئاماری پێوه‌ندیدار به زیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌ک هه‌ر بۆ ڕای گشتی به‌ڵکوو بۆ مامۆستایانی زانکۆ و لێکۆڵه‌رانیش له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.